ئێران/ ئۆپه‌راسیۆن
23/6/2006
ئێران/ ئۆپه‌راسیۆن
22/6/2006
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه که له‌ناوچه‌کانی کامیاران و هه‌ورامان به‌ده‌ستمان ده‌گه‌ن، سوپای ئێران ئاماده‌کاری ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی دژ به هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کا. به‌پێی دوا زانیاری خودی سه‌رفه‌رمانداری گشتی سوپای ئێران به هاوکاری زیاتر له 2 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌کا. هاوکات ده‌گوترێ ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌ربازی ئێرانی له‌ناچه‌کانی مه‌شهه‌د و ئه‌سفه‌هانیشه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی کامیاران ده‌کرێن و، ئامانجیش پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یه له‌هێزه‌کانی سه‌ربه هێزی پاراستنی گه‌ل.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێستا چه‌ندین هه‌لیکۆپته‌ری شه‌ڕی جۆری کۆبراو سیکۆرسکی، تۆپی دوورهاوێژ و 300 جاشیش له‌پاسگای گاشی که ده‌که‌وێته 20 کیلۆمه‌تر دووری شاری کامیاران جێگیرکراون کراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک سه‌رفه‌رمانداری گشتی سوپای ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌وان ئامانجیان له‌ناوبردنی ئاسه‌واره‌کانی په‌که‌که یه له‌ناوچه‌که.
